Sorani با پارێزگاری لە پێكەوەیی بكەین

با پارێزگاری لە پێكەوەیی بكەین

یەكگرتوو لەبەرانبەر ڕەگەزپەرستی و فاشیزم

لەڕاستیدا ئێمە هەموومان كاتمان نییە، بەڵام لەهەمان كاتدا ناتوانین ئەم پێویستییە بنەڕەتییە بەپارێزگاری لەپێكەوەیی و هاودەردیی و بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی و بڵاوبوونەوەی ڕاستگەرایی توندڕەویی پشتگوێ بخەین. ئەمە نزا و داوایەكی گشتییە بۆ پارێزگاری لە خۆمان و پێكەوییمان – لە ویلیەتی زاكسن و دەرەوەشی.

لە كاتی ئێستادا ئێمە بەهیچ جۆرێك پشت بە پارتگەلێك نابەستین كە بە پەسەندكردنی یاسای نوێ، پەنابەر و كۆچبەرانی سنووردار كردووە و فشاری بۆ درووست كردوون. پارتگەلێك كە بەڕێگەدان بە تۆقێنەریی نازییەكان، ڕەگەزپەرستیی دەوڵەتیی پەرەپێ دەدات. هەر بەم ئاسانییە! ئەگەر ڕاستگەراكان نیشانی دەدەن كە بەهێز بوون، ئێمەش نیشانی دەدەین هەمووان پێكەوە بەیەكگرتوویی وەستاوین و دەزانین چی دەگوزەرێت. ئێمە پێویستیی پارێزگاریی لە ژیان و هەبوونمان بەباشی درك پێ دەكەین، بۆ زۆرینەمان ئەمە جاری یەكەم نییە. ئێمە خۆبەدەستەوەدەر نین.

لەبەرئەوەی ئێمە لە ویلیەتی زاكسن و سەرانسەری ئەڵمانیادا بوونمان هەیە، ئەمڕۆ، سبەینێ و بۆ هەمیشە پێكەوە بەیەكگرتوویی بەرەنگار دەبینەوە. ئەوانەی پێیان خۆش نییە، دەبێت بە پێكەوەیی، یەكگرتوویی و هاوهەڵوێستی ئێمە ڕابێن. هەركەسێك بیەوێت لەبەرانبەر جووڵانەوەكەی ئێمەدا بووەستێت، دەبێت باجە گەورە سیاسییەكەی بدات. بەردەوام بوونی بەقوربانی بوونی كۆچبەران لەدەرەوەی سنوورەكانی ئەوروپا، زنجیرە كوشتارەكانی گروپی NSU، هێرشە بێهەژمارەكان بەرانبەر پەنابەران و پەناگەكانیان، گەڕانەوەی زۆرەملێی پەناخوازان، پەرەپێدانی گشتی بە سیستەمی كەمپیی و هێرشكردنە سەر ویستی پێكەوەژیان، ڕێگری كردن لە چالكییە مەدەنیەكان بۆ ڕزگاركردن لە دەریا و هێرشكردنە سەر جوڵانەوە دژە فاشیستییەكان. باجەكەی جیابوونەوە و پێشێلكردنی ماف، بەرزبوونەوەی دیوارەكان و تووندڕەویی دەبێت. باجی گەورەبوونی فاشیست لە زاكسن دا گەیشتووەتە ترۆپك. هەر كەسێك دەیەوێت ئەم ڕەوڕەوە بووەستێنێت، وەڵامێك لە Wal-O-Mat دا نادۆزێتەوە. بەڵكو دەبێت سەرنج و جەخت بخرێتە سەر چیرۆكە بێ هەژمارەكان و زۆربەی كات لەبیركراوەكانی پەنابەران، دژە فاشستەكان و جووڵانەوە مەدەنییەكان بۆ پێكەوەیی و یەكگرتوویی. ئەگەریی درووستبوونی جیهانێكی باشتر لێرەوە دەستپێ دەكات. ئێمە چراكانمان هەڵدەكەین و دەنگمان بەرزدەكەینەوە: زاكسن جوانتر و لەهەمان كاتدا دووچاری بارودۆخێكی زۆر لەوە خراپترە كە زۆرینەی خەڵكی بیری لێ دەكەنەوە.

كێشەكە كۆچبەریی نییە

وەرن دەربارەی گۆڕانی زاكسن بەرەو ڕاستڕەویی قسە بكەین. كێشەكە كۆچبەریی نییە، بەڵكو گەشەكردنی فاشیستە. بارودۆخی هەنووكەیی زاكسن بەشێكە لە بەردەوامیی ڕاستڕەوی تووندڕەوییە و بۆیە هەڕەشەیەكی ئاشكرایە بۆ هەموو ناوچەكانی وڵات. هەربۆیە ئەم كێشەیە پەیوەستە بە هەمووان و هۆكاری نیگەرانی هەمووانیشە. ترسی چوونەدەرەوە لە ئێواران لە هەندێ شوێن دا، ڕەگەزپەرستی لە فێرگەكاندا )خوێندنگەكان(، ئاسایی بوونەوەی بێبڕوایی بە بونیاد و دامەزراوەکان: لەزاکسندا تووندوتیژی کۆمەڵایەتی لە پەرەسەندندایە، ئەمە بە ڕەگەزپەرستی دەستی پێکردووە، بەڵام هەر لەوێدا ناوەستێت، هێرشکردنە سەر جوولەکەکان لە کیمینتزو جێگەکانی تر، هێرشەکانی ئا ئێف دی بۆ سەر دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان، شانۆکان و هونەرە جوانەکان و هێرشکردنە سەر فیمینیستەکان و چالکییەکانی هاوڕەگەزخوازەکان و هاوشێوەکانیان گەواهیدەری ئەم بابەتەن. لیستێکی دڕێژی بەرنامەکان، مارشی شەوانیان بە مەشخەڵی دەستیانەوە و هێرشی ڕاستڕەوانە بە پاڵپشتی پۆلیس بوونی هەیە: لە Freital,Wurzen,Zwickau,Heidenau دەستیپێکردووە و دوای ڕووداوەکانی کیمینتز هەموو سنوورەکانی تێپەڕاند.

ساڵانێک هەموو ئەمانە لەلیەن سەرۆکوەزیران کریچمیر و دەوڵەتی یەکگرتوویی مەسیحی CDU و سیستەمی هەواڵگرییانەوە بەکەمی نیشاندراوە و قەبوڵکراوە. بەڵام ڕاستڕەو کۆن و نوێیەکان )هاوڵاتییە نیگەرانەکان( نین، بەڵکو ئەوانە ترس و تۆقین بڵاودەکەنەوە. ئەوان )ڕاستڕەوەکان( لەبەرانبەر پەناخوازان، دژە فاشیستەکان، چالکوانە گەنجەکان، فیمینیستەکان و هونەرمەندان تووندووتیژی بەکار دەبەن. ئێمە دەکوژن و ڕقیان لێمانە. ئەوان ڕقیان لێمانە چونکە ئێمە جیاوازین یاخود ئێمە ترسمان لە یەکتر نییە. ئەوان ڕقیان لە هەموو ئەوانەیە کە کڵێشەی نەتەوە، کارگە و خێزان دەخەنە ژێر پرسیارەوە. ئەوان کۆبوونەوەی جیاواز لە خۆیان بە دوژمنداری دەزانن، نەک دەرکەوتەیەکی ئاسایی جیهانی ئەمڕۆ. بەڵام تێگەیشتنی ئەوان لە جیاوازیی، دەرئەنجامێکی ترسناکی هەیە: ئەم تێگەیشتنە زەمینەی درووستبوونی سیستەمی چینایەتی هاوتا لەگەڵ ڕەگەزپەرستی و ڕەتکردنەوەی ڕەگەزی دێنێتە ئاراوە. نازییە کۆن و نوێیەکان شێوەیەکی ڕادیکاڵی ئەوانەن کە ڕۆژانە لە چواردەوری ئێمەدان و پاڵپشت و هاوڕێی دەسەڵاتداریان هەیە. فاشیستە نوێیەکان لە زاکسن، پۆڵندا، ئیتالیا، برازیل یاخود هەنگاریا، لە ئاسمانەوە نەهاتوونەتە خوارێ، بەڵکو بە سوودوەرگرتن لە پێکهاتە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان گەشەیان کردووە. لە هەموو جێیەک سەرمایەدارەکان، بەرپرسە ئەمنییەکان و دەوڵەتەکان بەشێکن لە پێکهاتە و هاوکارانی ئابووریی ڕاستڕەوەکان، کە بەشێوەیەکی گشتی لە کەلێنەکانی بەشە خوارووەکەی کۆمەڵگاوە بێباکانە و بە سۆزێکی خۆشباوەڕانەوە قەبوڵ دەکرێن. ڕەنگە تا ئاستێک ڕاست بێت کە کۆمەڵگای ئایدیاڵ بوونی نییە تا پارێزگاریی لێ بکرێت، بەڵام ئێستا لە )کۆمەڵگەی ئاسایی( ئێمەدا دەرکردنی زۆرەملێ، ڕەگەزپەرستیی دەوڵەتیی، ڕەتکردنەوەی بەردەوام، هەناردەکردنی چەک، مەرگ لە دەریای مدیتەرانە و بەتاوانزانینی هاوخەمی و پێکەوەیی بەئاشکرا بوونی هەیە و ڕۆژانە زیاتر دەبێت، دەبێ ئەوە بگۆڕدرێت.

هەڵبژێرە پارێزگاریی لە پێکەوەیی

وەرن دەربارەی خۆشمان بڵێین. هێشتاش ژمارەیەکی باوەڕپێنەکراو خەڵک هەیە کە هەموو ڕۆژێک لەبەرانبەر ڕەوەندی باڵادەستی ڕاستڕوەکاندا تێکۆشان دەکات. ئەم کەسانە بەمزوانە دەستبەرداری تێکۆشانەکانیان نابن، بەڵکو خۆیان مافەکانیان بەدەست دەهێنن – لە ,Plauen, Chemnitz, Zwickau, Döbeln, Bautzen Leipzig Dresden, Ostritz, Görlitz, Borna و هەموو جێیەکانی تر. ئەمە واتە لیەنێکی دیکەش بوونی هەیە – دەروازەی ئاوەڵا و باوەشی کراوە، بەرهەڵستی یەکگرتووانەی کەسانێک کە هەندێ کات تەنانەت ئەگەر پشت لە دیواریش بێت بەرانبەر ڕەگەزپەرستەکان دەوەستن بەڵام هەرگیز نادۆڕێن. ژیانی ئەوانە چەند دەیەیەکە لێرە زۆر جیاوازتر لە بێبەزەیی ڕاستڕەوەکان بەردەوامیی هەیە. ئەوانەش لە هەموو جێیەکدا هەن – لە چیرۆکەکانی کۆچبەرە کۆڵنەدەرەکان و چالکوانانی مرۆڤ دۆست. چیرۆکی هەموو ئەو کەسانەی سەرەڕای هەموو شتێک هێشتا بەپێوە وەستاون، کەسانێک کە نەیانهێشت پەناخوازان بنێردرێنەوە، کەسانێک کە بۆ مافەکانیان بەپێوە وەستاون.

بەشێکی زۆر لە ئێمە ئەگەر ناچار بەمانەوە و نیشتەجێبوون نەبووینایە لێرە، ماوەیەک پێشتر ئێرەمان جێهێشتبوو. زۆرێک ناچار بە ڕۆشتن کران، بەڵام کەسانێک ویستیان لێرە درێژە بە ژیانیان بدەن. ئێمە لێرەین و لەگەڵ گروپێکی سەربەخۆ، ئازا و چاونەترس و کۆمەڵگەیەکی دژە فاشیست بوونی هەیە. بە بوونی هەموو هەڕەشەکان و گومانەکان، ئێمە بە ڕاشکاوانە دەڵێین: لە زاکسندا هێشتا هەمووان مافیان هەیە هەڵبژێرن – نەک تەنیا لە سندوقەکانی دەنگداندا بەڵکو لە بابەتەکانی ڕۆژیشدا. ئێمە پابەندین بەمە و ئەمە بابەتی ئێمەیە بەرانبەر هەر شتێک کە دێتە پێش. لەهەمانکاتدا ئێمە دەبێت مارشی ڕاستڕەوەکان بکوژێنینەوە و لە بوونی مارشی ڕاستڕەوەکان بە دەوڵەتی AFD ڕێگری بکەین. ئەمە بچووکترین شتە کە لەئێستادا دەتوانرێت ئەنجام بدرێت. وەرن بەوەی کە ئاشکرایە دەستپێ بکەین: پارێزگاریی لە پێکەوەیی، هەموان پێکەوە و بە هاوپەیمانییە نوێ و گەورەکان.

پێکەوەیی زیاترە لە دەستەواژەیەک. پێکەوەیی جوانترین پەیوەندی کۆمەڵایەتییە لە جیهاندا. پێکەوەیی بەو مانایەیە کە ڕابردووی جیاوازی ئێمە بەربەستێک نییە بۆ تێکۆشانی پێکەوەبوونی ئێمە. ئامانجی تێکۆشانیی دەستەجەمعی زیاترە لە چالکییەک

لەڕووی ناچارییەوە. ئەمە دەتوانێت دەستپێکی هاوڕێیەتییەکی بێوێنە و ئەبەدیی بێت. هاوڕێیەتی گروپەکان، ڕێکخراو و تۆڕە ڕێکخراوەکان کە ون و خامۆش نابن و دەست لە هاوارکردن هەڵناگرن و دەنگی مافەکانیان بەرزدەکەنەوە. ئێمە بەدوای گۆڕانی ئاراستە بەرەو ڕاستڕەویی نین بەڵکو لەبەرانبەریدا دەوەستین – لە هەر بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەدا. ئێمە زۆرتر و بەهێزتر لەوەین کە بیری لێ دەکەینەوە.

ئێمە بانگهێشتی هەمووان دەکەین

– بە پێکهێنانی بلۆکێکی گەورە و سەرانسەریی لە هەموو وڵات لە گردبوونەوەی # Unteilbar لە ٢٤ی ئاگۆست لە شاری درێسدن.

– بە پارێزگاریی لە پێکەوەیی – یەکگرتوو لەبەرانبەر ڕەگەزپەرستی و فاشیزم.

– دادگایەک لە Chemnitz لە ١ تا ٣ی نۆڤەمبەر، شوێنێک کە ئێمە بۆچوونی قوربانییەکانی زنجیرە کوشتاری گروپی NSU و دەنگی کۆچبەرانی ئازارچەشتوو و ئەوانەی تاوانیان ئەنجامداوە ئاشکرا دەکەین.

– بە کۆکردنەوەی هاوکاری ماددی بۆ پرۆژە پێکەوەییەکان لە ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات.

– بە خوشکایەتی، برایی و پێکەوەیی لەبەرانبەر ڕەگەزپەرستی و فاشیزم. کەسانێک کە پێکەوە بەرخۆدان دەکەن، دەبێت یەکتر بناسن. هەمووان یەکگرن، خوان و میوانی پێکبێنن، کۆنسێرت بەرپا بکەن، هەمووتان لە شێنی نیشتەجێبوونتان پاس بگرن و بەرەو دریسدن لە ٢٤ی ئاگۆست بەڕێکەون – لە زاکسن و سەرانسەری وڵاتەوە.

بە تۆڕسازیی، یەکترناسین و پشتگیری لە یەکتر لە هەماهەنگکردنی گروپە گەورەکانی پەناخوازان، دژی فاشیزم، و دژی ڕەگەزپەرستی بۆ ڕۆژی خۆنیشاندان.

-بە وەستانەوە لەکاتێکدا ئەگەر پارتی CDU لە زاکسن یا پارتەکانی دیکە لەگەڵ AFD گفتوگۆیان دەربارەی پێکهێنانی حکومەت دەستپێ کرد.

– بە بەژداریکردن لە کۆبوونەوەی ٢٨ی جوڵای لە دریسدن، شوێنێک کە هەمووان پێکەوە بەرنامەیەکی ڕوون بۆ ڕۆژی خۆنیشاندانەکە دادەڕێژین و پێکەوە دەربارەی هەنگاوەکانی دوواتر گفتوگۆ دەکەین.